ستایڵی نوێ

مریشک بە مەحشی ئامادەبکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مریشک بە مەحشی ئامادەبکە
مەودا میدیا- 

هەمیشە خانمان ئارەزوو دەکەن کە بۆ سفرەی بەربانگیان خواردنێکی بەتام ئامادەبکەن، هەربۆیە دەتوانیت مریشک بە مەحشی ئامادە بکەیت بەم شێوازە :

کەرەستەکان:

- مریشکێکی 2 کیلۆیی.

- رۆن.

- دۆشاو.

- نیو کیلۆ گۆشتی سوور.

- برنج.

- گوێز و بادەم و فستق.

- خوێی و بەهارات.

چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی:

- مریشکەکە دەشۆینەوە و پاشان گوێز و بادەم و فستقەکە دوای ئەوەی خوێ و بەهاراتی پیاکران سووردەکرێنەوە.

- لەناو هەمان رۆندا گۆشتە سوورەکە ورددەکەین و سوری دەکەینەوە، دواتر برنجەکە دەخەینە ناوی و تێکیدەدەین.

- دواتر ئاوی گەرمی بەسەردا دەکەین و دواتر دەیخەینە سەر ئاگرێکی هێواش تا پێدەگات و دواتر برنج و گۆشتی سوور و گوێز و بادەم و فستقەکە کە کوڵا دەیخەینە ناو مریشکەکە و بە دەزوویەک دەتوانین بیدورینەوە.

- دواتر مریشکەکە لە دۆشاو هەڵدەسوین و دەیخەنە ناو رۆنەکە تا سووردەبێتەوە و دواتر لەسەر ئاگرێی هێواش بەجێیدەهێڵین تاوەکو دەکوڵێت، دەشتوانین بیخەینە فڕنەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب