تەکنەلۆژیا

كێشە لە هەژمار و لاپەڕەكانی فەیسبوك دروستبووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشە لە هەژمار و لاپەڕەكانی فەیسبوك دروستبووە
مەودا میدیا-

لە بەشێكی زۆر لە هەژمار و لاپەڕەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك كێشە دروستبووە و بەكارهێنەران دەڵێن "ناتوانن پۆست بكەن".

ئەمشەو كێشەكە لەنێو هەژمارەكانی فەیسبوك زیاتر هەستی پێكراوە و بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە لە پێگە تایبەتەكان بە راگەیاندنی هەواڵی كێشە و لەكاركەوتنی ماڵپەڕ و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كێشەكەیان راگەیاندووە.

زۆرینەی بەكارهێنەران رایانگەیاندووە "ترساون لەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكە هەژمارەكانیان بلۆك كرابێت و جارێكی تر نەتوانن هەژمار و لاپەڕەكانیان بەكاربهێننەوە".

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی دیكەی سەر بە مێتا وەك وەتسئاپ و ئینستاگرام هیچ كێشەیەكی هاوشێوەیان نییە، لە فەیسبوكیش زۆرینەی بەكارهێنەران دەڵێن تەنها كێشە ئەوە ناتوانن پۆست بكەن لە پەڕە و هەژمارەكانیان.

كۆمپانیای مێتا كە خاوەنی ژمارەیەك پێگە و تۆڕی كۆمەڵایەتییە، لە ماوەی رابردوودا سەرقاڵی گۆڕانكارییە لە رێنمایی و یاساكانی بەكارهێنانی بەرهەمەكانی، لەمدواییەش ناسەقامگیریی سیاسی بووەتە هۆی ئەوەی رێساكانی چڕتر بكاتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب