گشتی

قاوە بەدەر لە سوودە تەندروستییەکان بزانە چ سوودێکی دیکەی هەیە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


قاوە بەدەر لە سوودە تەندروستییەکان بزانە چ سوودێکی دیکەی هەیە؟
مەودا میدیا-رێباز حەسەن

بەپێی توێژینەوەکان ئارەزومەندانی قاوە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، زەهایمەر، خەمۆکی و دڵ کەمترە، بەڵام هێشتا هێزێکی شاراوەی زیاتر لە قاوەدا هەیە جگە لە سوودە تەندروستییەکانی.

ماڵپەڕی خانوادەی ئێران چەند بەکارهێنانێکی جیاوازی قاوەی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمانەن:

1- بۆ دورخستنەوەی مێش و مێرووەکان
بوونی دێتەرپین لە قاوەدا رەنگە ژەهراوی بێت بۆ مێرووەکان، هەر بۆیە دەتوانیت قاوە بەکاربهێنیت بۆ دوورخستنەوەی مێش و مێشوولە و مێرووەکان لە ناوماڵ دا، چەند دەنکۆڵەیەک قاوە لە نزیک شوێنی دانیشتنەکەت دابنێت ئەمە وادەکات مێرووەکان دوور بکەونەوە.

2- گوڵە سروشتییەکان بە فرێشی و گەشاوەیی دەهێڵێتەوە بۆ ماوەیەکی زیاتر
ئەگەر دەتەوێت ئەو گوڵە سروشتییەی کە کڕیوتە یان بە دیاری بۆت هاتووە بۆ ماوەیەکی زیاتر بە گەشاوەیی لە لات بمێنێتەوە، ئەوا کەمێک گیراوەی قاوە تێکەڵی ئەو ئاوە بکە کە گوڵەکانی تێدا هەڵدەگریت.

3- بۆ ناسککردنەوە (خۆشکردن)ی گۆشت
ئەو ترشەڵۆکەی لە قاوەدا هەیە یارمەتیدەرە بۆ نەرمکردنەوەی گۆشت ناسکتر و خۆشتری دەکات لە کاتی کوڵاندنداو تام و چێژێکیتری دەداتێ.

4- بۆ پاککردنەوەی پەڵەی مەنجەڵ و تاوە
پێکهاتەی قاوە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ لێکردنەوەی پەڵە و ئەو پاشماوەی خواردنە سوتاوانەی کە بە مەنجەڵ و دەفرەکانی خواردن دروستکردنەوە دەمێنێتەوە.

5- بۆ نەهێشتنی بۆنی پێڵاو
بوونی نایترۆجین لە قاوەدا وا دەکات بەسوود بێت بۆ بنبڕکردنی بۆنی پێڵاو، بڕێکی کەم تۆزی قاوە بکەرە ناو پێڵاوەکەتەوە پێش لەپێکردنی ڕزگارت دەکات لە بۆنی پێڵاوەکانت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب