عیراقی

سەرۆک کۆمار و کریستیانەكان پێشنیازى نوێیان هه‌یه‌ بۆ دادگاى فیدراڵیى

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆک کۆمار و کریستیانەكان پێشنیازى نوێیان هه‌یه‌ بۆ دادگاى فیدراڵیى

مه‌ودا میدیا-

سەرۆک کۆماری عیراق، پێشنیازی كردووه‌ به‌ تەرخانکردنی ژمارەیەکی دیاریکراو کورسی، بۆ پێکهاتەکان و کریستیانەكانی هەرێمیش داوا دەکەن، پێنج كورسییەکەی خۆیان بەپێی سیستەمی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ بگەڕێندرێتەوە".

لـەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق پێشنیازی بۆ دادگای فیدراڵیی کردووە کە پێداچوونەوە بكات به‌ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، ته‌نانه‌ت ئەگەر ژمارەی کورسییەکانیان وەک خۆی لێنەکرێتەوە ئەوا پێویستە ژمارەیەکی دیاریکراویان بۆ  تەرخان بکرێت.

یونادم یوسف كەنا، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی دیموكراتیی ئاشووری ورایگه‌یاند "کریستیانەكانی هەرێمی كوردستان داوا دەکەن، پێنج كورسییەکەی خۆیان بەپێی سیستەمی كۆتا لە پەرلەمانی كوردستان، بۆ بگەڕێندرێتەوە".

ده‌شڵێت "له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ داوایان لە دادگای فیدراڵیی عیراق کردووە لە پرسی كورسی كۆتا لە ئەرمەن و توركمان جیا بكرێنەوە و هبه‌ هه‌مان شێوه‌ى عیراق، مامەڵەمان لەگەڵدا بكرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب