کوردستانی

بارانبارین به‌رده‌وامى ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین به‌رده‌وامى ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

كه‌شناسیی هەرێم پێشبینییه‌كانى بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "بارانبارین به‌رده‌وامى ده‌بێت و هەورە بروسکەشى له‌گه‌ڵدا دەبێت".

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ، لێزمە باران و هەورە بروسکەی ناو بە ناو لە زۆربەی ناوچەکان بەشێوەی بچڕ بچر بەردەوامی دەبێت".

ده‌شڵێت "سبەی یه‌كشه‌ممه‌، هاوشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، هەروەها ئەگەری بارینی تاوە باران لە هەندێک کات و شوێن بونی هەیە، رێژەی دابارینیش لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت".

راشیگه‌یاندووه‌ "هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی سێ پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماری ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دیارکراوە:

هەولێر: 25 

سلێمانی: 21 

دهۆک: 23

کەرکوک: 26

هەڵەبجە: 24

زاخۆ: 23

سۆران: 20

حاجی ئۆمەران: 15

گەرمیان: 29

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب