کوردستانی

مامۆستایانی ناڕازی هۆشدارییەكی توند دەدەنە حكومەت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی ناڕازی هۆشدارییەكی توند دەدەنە حكومەت
مەودا میدیا-
دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هۆشداریی توند دەدەنە حكومەتی هەرێمی كوردستان و رایدەگەیەنن كە تەنها بە تەوتینكردنی مووچەكانیان لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین رازی دەبن. 

مامۆستا دڵشاد میرانی، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بە مەودا میدیای راگەیاند" ئەم دەسەلاتە خۆی دەدزێتەوە لە تەوتینكردنی مووچە و بە مەبەست نایەوێت ئەو كارە بكات و هەر خۆشی بووە بە رێگر لە بەردەم ئەو كارە و هۆكارە بۆ دواكەوتنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێم". 

وتیشی" بە پشتیوانی هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەن گەورەترین خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان رێكبخەن و ئەو پیلانگێڕییەی دەسەڵات لە ناو ببەن بۆئەوەی نەتوانن مەرامە كەسیی و حزبییەكانیان جێبەجێبكەن و فەرمانبەرانی هەرێم بكەنە قوربانی مەرامەكانی خۆیان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"دواین هۆشداری دەدەنە حكومەت و جارێكی تر ئاگاداریان دەكەنەوە كە بەهیچ شێوەیەك جگە لە بانكەكانی رەشید و رافیدەین رازی نابن لە هیچ بانكێكی تر مووچەكانیان تەوتین بكرێت، بەپێچەوانەوە یاری بە ئاگر دەكەن. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب