کوردستانی

بەرهەمهێنانی كارەبا دەگاتە ئاستێكی بەرز

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەرهەمهێنانی كارەبا دەگاتە ئاستێكی بەرز
مەودا میدیا-
سێ‌ یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان هەن كە هەریەكەیان توانای 83 مێگاوات كارەبای هەیە، و ئێستاش رۆژانە نزیكەی 166 مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنن. 

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند"سێ‌ یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دەربەندیخان هەن، بەڵام یەكێك لەو یەكانە ماوەیەكی زۆرە كێشەی تێدایە و چاوەرێی ئەوە دەكەن پارەی بۆ خەرج بكرێت بۆ چاككردنەوەی". 
 
وتیشی" تەنها دوو یەكە لەو یەكانە لەكاردان و ئەو دوو یەكەیەش بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە بۆ كارەبا دانراوە بەكاردەهێنرێن و هەركاتیش كێشەیەك بۆ كارەبای هەرێم دروست ببێت ئەو دوو یەكەیە بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنانی كارەبا".  

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" لەو كاتەوەی بەرهەمهێنانی كارەبای نیشتمانی بەهۆی لەكاركەوتنی یەكەكانی غازی كۆرمۆرەوە كەم بوویەوە ، ئەو دوو یەكەیە بەردەوام ئیش دەكەن و رۆژانە نزیكەی 166 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن و دەچێتە تۆڕی كارەبای نیشتمانی و لەوێشەوە دابەشدەكرێت". 

باسی لەوەشكرد" هەر بەردانەوەیەكی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لە رێگەی یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەباوە دەبێت نەك دەرگاكانی بەنداوەكە، بۆیە هەموو بەردانەوەیەكی ئاو هەم بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا و هەم بۆ پێداویستییەكانی تر سوودی لێدەبینرێت. 
ئ.پ 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب