گشتی
بۆڵتن: ترەمپ نەیزانیبوو كە بەریتانیا خاوەن چەكی ئەتۆمییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆكی ئەمریكا، ئاشكرایكردووە دۆناڵد ترەمپ نەیزانیبوو كە بەریتانیا هێزێكی ئەتۆمییە.
بۆڵتن لەو پەرتووكەیدا كە بەنیازە هەفتەی داهاتوو بڵاوی بكاتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا پێش دوو ساڵ لەمیانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ تیریزا مەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، تووشی سەرسورمان بووە كە تێبینی ئەوەی كردووە بەریتانیا خاوەن چەكی ئەتۆمییە و سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا وەك تێبینییەك ئەو راستییەی بۆ روونكردووەتەوە."
جۆن بۆڵتن كە 17 مانگ لە كۆشكی سپی كاریكردووە، دەڵێت" جێگای پێكەنینە كە ترەمپ زانیاری لەسەر ئەوە نەبووە كە بەریتانیا خاوەنی چەكی ئەتۆمە، بەڵام دۆمینیك راپ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رەتیكردووەتەوە قسە لەسەر ئەو پرسە بكات."
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، هەوڵدەدات رێگری بكات لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەرتوكە بەناونیشانی"ژووری هەواڵ" كە 577 پەڕەیە."
لەكاردانەوەی هەواڵی بڵاوكردنەوەی ئەو پەرتوكەدا ترەمپ لە تویتێكدا نوسیویەتی" ئەو پەرتوكە پێكهاتووە لە درۆ و چیرۆكی ساختە."