وەرزش
ئیتۆ شوێنگرەوەی میسی دەست نیشان کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سەباح خضر
سامویل ئیتۆی کامیرۆنی و یاریزانی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی شوێنگرەوەی لیونیل میسی ئەرژەنتینی و گۆڵکاری ئەو یانەیە دەست نیشان دەکات.
ئیتۆ پێی وایە ئانستۆ فاتی ئەو یاریزانەیە کە دەتوانێت لە داهاتوودا شوێنی لیونیل میسی بگرێتەوە.
ئەو یاریزانە کامیرۆنیە سەرسامی خۆی بە ئاستی فاتی دەردەبڕێت و ئەوەش دەخاتەڕوو: کە ئەو یاریزانە لەبەرشەلۆنە کاری سەرسوڕهێنەری ئەنجامداوە، بۆیە دەبێت بەباشی خۆی بۆ داهاتوو ئامادە بکات.
ئیتۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی کە پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە لیونیل میسی هەیە و بەیەکەوە خاوەنی چەندین نازناو و دەسکەوتی گەورەن بۆ ئەو یانەیە.