وەرزش

لۆکاکۆ پەیامێکی تووندی بۆ ئیبراهیمۆڤیج نارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لۆکاکۆ پەیامێکی تووندی بۆ ئیبراهیمۆڤیج نارد
مەودا میدیا- سەباح خضر

شەوی رابردوو لە یاری دێربی میلانۆدا یانەی ئەیسی میلان میوانداری یانەی ئەنتەر میلانی کرد.

ئەنتەر میلان لەو یارییەدا سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام.

لۆکاکۆ لەو یارییەدا ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، کاتێک توانی گۆڵێک تۆماربکات و جگە لەوەش ئەسیستێک بۆ لاوتارۆ مارتینیزی هاوڕێی بکات.

ئەو یاریزانە بەلجیکیە لە دوای تۆمارکردنی گۆڵەکەی چووە لای ئاڵای گۆشەی یاریگاکەوە و بەهێزێکی زۆرەوە هاواری دەکرد، ئای خوایە من باشترینم.

رۆژنامەکانی ئیتالیا ئەوەیان ئاشکراکردووە: کە لۆکاکۆ لەو کاتەدا کە وای ووتووە وەکو وەڵامێک بووە بۆ ئیبراهیمۆڤیجی سویدی و یاریزانی یانەی ئەیسی میلان، چونکە لە یارییەکانی چارەکی کۆتایی کاسی ئیتالیا لە مانگی رابردوو شەڕو ئاژاوە لە نێوان ئەو دوو یاریزانەدا روویدا، کە تیایدا یانەی ئەنتەر میلان بە ئەنجامی (2-1) سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

ئیبراهیمۆڤیج و لۆکاکۆ



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد