وەرزش

ڤالدێز بەسەر کاسیاسدا سەرکەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ڤالدێز بەسەر کاسیاسدا سەرکەوت
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ڤیکتۆر ڤاڵدێزی ئیسپانی و گۆڵپارێزی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماربکات و بەسەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدا سەربکەوێت.

پێگەی ئۆبتا بۆ ژمارە و داتاکان ئاماژەی بەوە داوە کە ڤالدیز توانیویەتی لەم سەدەیەدا ژمارەیەکی پێوانەی تۆماربکات کاتێک کە گۆڵپارێز بووە لە خولی ئیسپانی.

ئەو پێگەیە ئەوەی درکاندووە: کە ڤاڵدێز توانیویەتی لە 387 یاریدا 171جار گۆڵەکەی بە خاوێنی بپارێزێت، بەڵام کاسیاس لە 468 یاری لالیگادا 160 جار گۆڵەکەی بە خاوێنی بپارێزیت.

لە پلەی سێیەمیش گۆڵپارێزی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئۆبلاک دێت کە 214 یاریدا 116 جار گۆڵەکەی بە خاوێنی بپارێزێت.

لە پلەکانی چوارەم و پێنجەمیش هەریەک لە گۆڵپارێزان دیگۆ لوبیزی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید دێت کە توانیویەتی 352 یاریدا 98 تۆڕی گۆڵەکەی بپارێزیت و هەروەها کۆرتواش لە 192 یاریدا 92 یاری گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتۆتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە