وەرزش
خوسێ مورینیۆ لەپۆستەکەی دوورخرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
خوسێ مورینیۆی پرتوگالی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی توتنهامی ئینگلیزی دوورخرایەوە.
رۆژنامەکانی بەریتانیا هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە کە مۆرینیۆ دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی توتنهام کشاندۆتەوە، بەڵام لەلایەکی دیکەوە باس لەوە دەکرێت کە ئەو راهێنەرە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵەش لە کاتێکدایە کە یانە ئینگلیزیەکە ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە، بەڵام چاوەڕی دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بەفەڕمی ئەو هەواڵە رابگەیەنرێت.
هەندێک سەرچاوەی دیکەش هۆکاری دەست لە کارکێشانەوەی مورینیۆ بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە دژی بەشداریکردنی یانەکە بووە لە سوپەر لیگ، بەڵام ئیدارەی یانەکە لەگەڵ ئەوەبووە کە بەشداری بکەن.
تا کۆتایی ئەم وەرزە و بەشێوەیەکی کاتی ریان ماسۆن دەبێتە راهێنەری یانەی توتنهام لە شوێنی خوسێ مورینیۆ.