وەرزش

مان سیتی پێکانی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


مان سیتی پێکانی ئەستێرەیەکی یانەکەی راگەیاند
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا ئەوەی ئاشکراکرد کە کیڤن دی برۆین تووشی پێکان بووە لە قاچی راستیدا.

مانچستەر سیتی لە ئێستادا لە پێشەنگی پریمەرلیگ دێت بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش یانەی مانچستەر یونایتدی رکابەریەوە.

لە بەیاننامەکەی مانچستەر سیتدا ئەوە هاتووە کە دی برۆین بەشداری یارییەکەی رۆژی چوارشەممە ناکات بەرانبەر بە یانەی ئەستۆن ڤیلا لە خولی ئینگلیزی.

لەلایەکی تریشەوە رادیۆی مۆنتی کارلۆ ئەوەی خستۆتەڕوو :کە دی برۆین بەهۆی ئەو پێکانەوە کە تووشی بووە رەنگە نەتوانێت بەرانبەر بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی یاری بکات لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە