وەرزش

دەڤید بێکهام لەسەر پاڵەوانێتی سوپەر لیگ هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەڤید بێکهام لەسەر پاڵەوانێتی سوپەر لیگ هاتە دەنگ
مەودا میدیا- سەباح خضر 

تا دێت کاردانەوەی راهێنەران و یاریزانان لەسەر بیرۆکەی دروست بوونی پاڵەوانێتی سوپەر لیگ زیاتر دروست دەبێت و ناڕەزایەتیەکان پەرە دەسەنێت.

دوانزە یانەی گەورەی لەسەر ئاستی خولەکانی ئەوروپا ئامادەییان دەربڕیووە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی سوپەر لیگ کە جیاوازە لە خولی یانە پاڵەوانەکان.

ئەستێرەی ئینگلیزی دەڤید بێکهام لە پێگەی ئینستاگرامی تایبەت بەخۆی بیرۆکەی سوپەر لیگ رەتدەکاتەوە و دەڵێت :من کەسێکم تۆپی پێم خۆش دەوێت هەر لە منداڵیمەوە هەتا ئێستاش.

بێکهام ئەوەش دەخاتەڕوو :ئێستا وەکو خاوەن یانەیەک دەزانم وەرزش بەبێ هاندەر ئەو گرنگییەی نامێنێت.

بێکهام ئەوەش ناشارێتەوە :هەموو کەس لەسەری پێویستە تۆپی پێ دروست بکات، پێویستمان بە کێبڕکێی شایستەیە، بەڵام من پێموایە چامپیونسلیگ گرنگی و تایبەتی خۆی هەیە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە