وەرزش

دیپای لە بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیپای لە بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە
مەودا میدیا- سەباح خضر 

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا لە بڵاوکراوەکانی ئەمڕۆیاندا باس لەوە دەکەن کە دیپای هێرشبەری یانەی لیونی فەڕەنسی زیاتر لە یانەی بەرشەلۆنە نزیک دەبێتەوە.

گرێبەستی دیپای لەگەڵ یانەی لیون لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت و نزیکترین یانەش بۆ ئەو یاریزانە بەرشەلۆنەی ئیسپانیە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی خستۆتەڕوو :دیپای بەدوای خانوویەکی نوێدا دەگەڕێت لە بەرشەلۆنە کە ئەمەش پێدەچێت ئاماژەیەکی زیندوو بێت بۆ چوونی ئەو یاریزانە بۆ بەرشەلۆنە.

لە ماوەی رابردووشدا کۆمانی راهێنەری بەرشەلۆنە گواستنەوەی دیپای هێرشبەری یانەی لیون یەکێک بوو لە داواکارییەکانی بۆ یانەکەی.

مۆندۆ ئەوەشی راگەیاندووە :رۆژی چوارشەممەی رابردوو هێرشبەرەکەی یانەی لیون لەگەڵ خێزان و بەشێک لە هاوڕێکانی سەردانی بەرشەلۆنەیان کردووە بۆ ئەوەی لە مانگی حوزەیراندا خانوویەکی نوێ بدۆزنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەشێک لە رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن :گواستنەوەی دیپای بۆ بەرشەلۆنە کارێکی ئاسان دەبێت، چونکە جگە لە مووچەکەی بەرشەلۆنە پارەی تر نادات.


زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

كێشە ناوخۆییەکانی میانمار، بێکۆتایین

لەلایەن د.نازەنین عوسمان



News

ئەفغانستان پاش كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا

لەلایەن فەرید ئەسەسەرد