وەرزش
شوێنگرەوەی زیدان دەست نیشانکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید چەند کەسێک دەست نیشان دەکات بۆ شوێنگرتنەوەی زەینەدین زیدانی فەڕەنسی و راهێنەری یانەکە.
رۆژنامەی ئاس ئەوەی خستۆتەڕوو :کە لە نێو ئەو راهێنەرانەدا (ماسیملیانۆ ئەلیگری) زۆرترین چانسی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری داهاتووی یانەی شاهانە، سەرەڕای بایەخدانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بەو راهێنەرە.
لە چەند کاتژمێری رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە زەینەدین زیدانی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا واز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید دەهێنێت، لە ئێستادا ئیدارەی ئەو یانەیە دەیەوێت کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو راهێنەرە فەڕەنسیە دەست نیشان بکات، جگە لە ماسیملیانۆ ئەلیگری، رائۆل گۆنزالیس یەکێکی دیکەیە لەو بەربژێرانەی کە یانەی شاهانە دەیەوێت بیکات بە راهێنەری داهاتوو.
هەمان رۆژنامە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە :بەرپرسانی یانەی شاهانە پەیوەندیان بە ماسیملیانۆ ئەلیگریەوە کردووە، بۆیە پێدەچێت ئەو راهێنەرە ئامادەبێت.
ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید بۆ وەرزی داهاتوو پلانی تۆکمە و گرنگیان هەیە لەسەروو هەمووشیانەوە گواستنەوەی چەندین یاریزانی بەتوانایی وەک، کلیان مباپی هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان و ئیریک هالاندی هێرشبەری یانەی بوروسیادۆرتموندی ئەڵمانی، بۆیە دەیانەوێت ئەو کارە بە راهێنەرێکی ئەزمووندار بسپێرن.