وەرزش
کام راهێنەر شوێنی پیرلۆ دەگرێتەوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
یانەی یۆڤانتۆس بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزەدا بیر لەوە دەکاتەوە کە دەستبەرداری ئەندریا پیرلۆی راهێنەر ببێت.
رۆژنامەکانی ئیتالیا باس لەوە دەکەن کە ئەندریا پیرلۆ کۆتایی ئەم وەرزە لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت ئەوەی بڵاوکردۆتەوە :جینارۆ گاتۆزۆ پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەندریا پیرلۆی راهێنەری داهاتووی یانەکە.
هەمان رۆژنامە ناوی ئەوەشی خستۆتەڕوو :هەریەک لە ماسیملیانۆ ئەلیگری و زەیەندین زیدانی فەڕەنسی دوو راهێنەری دیکەن کە یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت لە وەرزی داهاتوودا بیانکان بە راهێنەر.
یانەی یۆڤانتوس لەم وەرزەدا نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات لە خولی ئیتالی و سەرجەم خولەکانی دیکەشدا.
لە چەند رۆژی رابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە زەینەدین زیدان لە کۆتایی ئەم وەرزەدا دەستبەرداری پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید دەبێت، بۆیە یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکان ئەو راهێنەرە دەبێت.