وەرزش
بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید کارێکی بازرگانی دەکەن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سەباح خضر
رۆزنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیانەوێت کارێکی بازرگانی ئەنجام بدەن و یاریزانێک بە یاریزانێک بگۆڕنەوە.
بەپێی بڵاوکراوەی رۆژنامەکە بێت گریزمان دەگەڕێتەوە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و لە بەرانبەریشدا جواو فلیکس دەبێتە یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە.
ئەنتوان گریمان دوو وەرز لە مەوپێش یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی بەجێهێشت و پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد، دواتریش جواو فلیکس پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو یاریزانە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی راگەیاندووە :بەرشەلۆنە لە ئاستی گریزمان رازی نیە، چونکە نەیتوانیوە ئەوە بکات کە جێگەی سەرنج بێت، بەڵام لە بەرانبەردا جواو فلیکس ئاستێکی باشی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پیشانداوە.
هەمان رۆژنامە ئەوەشی درکاندووە :یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پێشنیاری بۆ بەرشەلۆنە کردبوو کە لە هاوینی رابردوودا ئەو مامەڵەیە ئەنجام بدەن، بەڵام لای بەشێکی زۆری ئەندامانی ئەو یانەیەوە رەتکرایەوە.
ئینریکی سێریزۆی سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە چەند کاتژمێری رابردوودا ووتی :ئێمە رازین گریزمان بگەڕێتەوە یانەکەمان، بەڵام یانەی بەرشەلۆنە پێدەچێت بەو کارە رازی نەبن.