وەرزش
کەی مباپی دەبێتە یاریزانی ریاڵ مەدرید؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
رۆژنامەکانی ئیسپانیا لە بڵاوکراوەکانی ئەمڕۆیاندا باس لەو کاتە دەکەن کە کلیان مباپی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە دەکات.
کلیان مباپی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە ساڵی 2022دا کۆتایی دێت، بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو یاریزانە رەتیکردۆتەوە کە لە ئێستادا هیچ بۆندێکی نوێی بەدەست گەیشتبێت.
بەرنامەی الشیرنجیتوی ئیسپانی ئەوەی بڵاوکردۆتەوە :یانەی ریاڵ مەدرید لە ماوەی مانگێک یان دوو مانگی داهاتوودا بۆند لەگەڵ کلیان مباپی واژۆ دەکات.
لە لایەکی دیکەشەوە رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەوەی خستۆتەڕوو :یانەی پاریس سانجێرمان بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات پارێزگاری لە مانەوەی کلیان مباپی بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە مووچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە زیاد بکات.
ئەو هێرشبەرە لاوە توانایەکی باشی هەیە و لە رابردووشدا یانەی ریاڵ مەدرید ئارەزووی بۆ گواستنەوەی پیشانداوە، جگە لەوەش ئەو یاریزانە یانەی ریاڵ مەدریدی خۆش دەوێت.