وەرزش
کاپیلۆ ستایشی کێ دەکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
فابیۆ کاپیلۆی راهێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ستایشی کەسایەتی راهێنەر ماسیملیانۆ ئەلیگری دەکات و هەروەها رۆناڵدۆی بەرازیلی بە باشترین هێرشبەر دادەنێت کە راهێنەرایەتی کردووە.
کاپیلۆ ئەوە دەخاتەڕوو :ئەلیگری کەسایەتیەکی بەهێزی هەیە و جگە لەوەش یاریزانان رێزی لێدەگرن، چونکە شارەزاییەکی باشی هەیە لە تۆپی پێدا.
ئەو راهێنەرە ئیتالیە لە کۆنفرانسێکی راهێنەرانی جیهانی لە بارەگای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئەوەی خستەڕوو :ماسیملیانۆ ئەلیگری دەتوانێت بەرانبەر بە بەهێزی کەسی مەشق بەهەموو یاریزانێک بداتەوە، هەروەها زۆر بەباشی ئاگاداری تۆپی پێیە لە جیهاندا.
کاپیلۆ نەشی شاردەوە کە رەنگە دوای رۆشتنی زیدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید، ئەلیگری بەهێزترین کەس بێت بۆ ئەوەی شوێنی ئەو راهێنەر بگرێتەوە لە یانەی شاهانە.
لە لەلایەکی تریشەوە راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئیتالیا ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە :ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس رێککەوتن لەگەڵ ئەلیگری بۆ ئەوەی دووبارە ئەرکی مەشقدانەوەی یانەکە لە ئەستۆ بگرێتەوە،چونکە چاوەڕی دەکرێت کە لەچەند کاتژمێری داهاتوودا خانمە پیرەکە ئەندریا پیرلۆی راهێنەر لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.
کاپیلۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد :رۆناڵدۆی بەرازیلی باشترین هێرشبەر بووە کە راهێنانم پێکردووە و هاوشێوەی لێونیل میسی ئەرژەنتینە.