وەرزش
ئالابا و ریاڵ مەدرید گەیشتنە رێککەوتن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەکی فەڕمی گواستنەوەی داڤید ئالابای راگەیاند.
ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید ئەوەی ئاشکراکرد :ئالابای نەمساوی و یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆتە یاریزانی یانەکەمان و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت.
ئالابا بۆ ماوەی 11 ساڵە یاری بۆ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات و توانیویەتی 10 نازناوی گەورە لەسەر ئاستی خولی ئەڵمانی و جامی ئەڵمانی و هەروەها خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و جامی جیهانی یانەکان بەدەست بهێنێت.
هاوینی ئەمساڵ گرێبەستی ئالابا لەگەڵ یانەی بایرن میونشن کۆتایی دێت و ئەو یاریزانەش بەبێ بەرانبەر رووی لە یانەی ریاڵ مەدرید کردووە.