وەرزش
ئالیگری بوو بە راهێنەری یۆڤانتۆس
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی گەڕانەوەی ماسیملیانۆ ئەلیگری راهێنەری بۆ یانەکەی راگەیاند.
دوای ئەوەی خانمە پیرەکە بەشێوەیەکی فەڕمی پیرلۆی راهێنەری لە پۆستەکەی دوورخستەوە، دواتر پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی بەخشیەوە بە ئالیگری.
ئالێگری دەبێتە پێنجەم راهێنەر لە مێژووی یانەی یوڤێنتوس کە دووجار پۆستی راهێنەری ئەو یانەیەی لە ئەستۆ گرتبێ، دوای هەریەک لە سیوباڵدۆ دیبێرتینی، کارلۆ بارۆلا، ڤیۆڤانی تراپاتۆنی و مارچێلۆ لیپی.
گرێبەستی ئالیگری لەگەڵ خانمە پیرەکە هەتا ساڵی 2025 دەبێت و ئەو یانەیەش بڕی نۆ ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی ساڵانە دەدات بەو راهێنەرە.
ئالیگری دوو ساڵ لەمەوبەر یانەی یۆڤانتۆسی بەجێهێشت، بەڵام دواتر هەریەک لە ماوریسۆ ساری و ئەندریا پیرلۆ بوون بە راهێنەری ئەو یانەیە، دواتر هەردووکیان لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.