وەرزش
تیری هنری گەڕایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
تیری هنری فەڕەنسی و یاریزانی پێشووی یانەی ئارسناڵ و بەرشەلۆنە گەڕایەوە نێو دەستەی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەلجیکا.
یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا لە بەیاننامەیەکی فەڕمیدا ئەوەی ئاشکراکرد :هنری دەگەڕێتەوە ریزی هەڵبژاردەکەمان و شان بەشانی روبێرتو مارتینیزی راهێنەر دەستبەکار دەبێت بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2020.
تیری هنری لە رابردوودا و بۆ یارییەکانی مۆندیالی ساڵی 2018ی رووسیا لەهەمان پۆستدا بوو، بەڵام دواتر بوو بە راهێنەری یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی.
هەڵبژاردەی بەلجیکا لە یارییەکانی یۆرۆدا لە کۆمەڵەی دووەمدایە شان بە شان هەریەک لە هەڵبژاردەکانی رووسیا، دانیمار و فنلەندا.