وەرزش
دووەم مامەڵەی ئازاد لە دەرگای بەرشەلۆنەی دا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
وابڕیارە بەرشەلۆنە گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە رابگەیەنێت بۆ نێو پێکهاتەکەی.
بەرشەلۆنە لە رۆژی دوو شەممەی رابردوودا گواستنەوەی ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی راگەیاند، کە بۆندەکەی هەتا ساڵی 2023 دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەشی بڕی 100 ملیۆن یۆرۆیە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوەی ئاشکراکردووە کە بەرشەلۆنە بەبێ بەرانبەر گواستنەوەی ئیریک گارسیای ئیسپانی و یاریزانی یانەی مانچستەر سیتیش ئەنجام دەدات.
گارسیا لە هاوینی ساڵی 2017 بەرشەلۆنەی بەجێهێشت، بەڵام نەیتوانی ببێتە یاریزانیکی سەرەکی نێو پێکهاتەکەی گواردیۆلای راهێنەر.
لەلایەکی دیکەشەوە هەمان رۆژنامە ئەوەشی راگەیاندووە بەم زووانە یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدات و دواتر گرێبەستی پێنج ساڵی لەگەڵ ئەو یاریزانەدا ئەنجام دەدات.