وەرزش
مارتینیز چۆن باسی هازارد دەکات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
روبیرتو مارتینیزی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا دڵنیایی دەدات لەوەی کە ئیدین هازارد زۆر بەشێوەیەکی باش راهێنان دەکات و بۆ هەموو شتێک ئامادەیە.
مارتینیزی راهێنەر لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی کادینا کوبی ئیسپانی ئەوەی خستەڕوو :هازارد لە ئێستادا زۆر بەباشی راهێنانەکانی ئەنجام دەدات و بەو پەڕی توانایەوە ئامادەیە هاوکاری هەڵبژاردەکەی بکات لە یارییەکانی یۆرۆدا.
ئیدین هازارد لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە کاروانی وەرزشی خۆی سەرکەوتوو نەبوو ئەویش بەهۆی پێکانەوە کاتێک لەو ماوەیەدا یاری بۆ یانەیەکی گەورەی وەکو ریاڵ مەدرید ئەنجامداوە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مارتینیز باسی لەوەشکردووە :ئیدین هازارد یەکێکە لە باشترین یاریزانەکان و ئێمە دەتوانین سوود لە تواناکانی وەربگرین.
هازارد لە ئێستادا بەشداری مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی دەکات و بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکانی یۆرۆ.