وەرزش
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
یهكێتى تۆپی پێی كوردستان بریار و راسپاردەی نوێی دەرکرد.
یهكێتى تۆپی پێی كوردستان بریار و راسپاردەی نوێی دەرکرد.
دوێنی چوارشەممە 2021/6/2 به ئامادهبوونى سهرۆك و جێگر و ئهندامهكانى، یهكێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونهوهى ئاسایی خۆی ئهنجامداو، ئهم بڕیار و راسپاردانهى خوارهوهى دهرکرد:
١- سەبارەت بە پەڵپی ( اعتراض )ی یانەی ( خورماڵ ) بەرامبەر بە یانەی ( باباگوڕگوڕ ) ، دوای لێکۆڵینەوەی لێژنەی ڕێککاری و سزادان ، بڕیاردرا :
أ- ھەژمارکردنی یانەی ( خورماڵ ) بە براوە ( 3 - 0 ) لە یاریەکە .
ب- ئاگادارکردنەوەی سەرجەم یانەکانی بەشداربوو لە چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێ ، بە ئەنجامدانی کارەکانیان بەڕێکوپێکی ، بە پێچەوانەوە خۆیان بەرپرسن .
ج- بانگھێشتکردنی ڕاھێنەری ھەردوو یانەی ( خورماڵ و باباگوڕگوڕ ) ، لە ڕۆژی دووشەممە 2021/6/7 کاتژمێر 4:00 ی ئێوارە ، بۆ بارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
٢- سەبارەت بە پەڵپی ( اعتراض ) ی یانەی ( ڕانیە ) بەرامبەر بە یانەی ( سەورە ) ، دوای لێکۆڵینەوەی لێژنەی ڕێککاری و سزادان ، بڕیاردرا :
ھەژمارکردنی یانەی ( ڕانیە ) بە براوە ( 3 - 0 ) .
٣- لەخولی نایابی لاوانی کوردستان سەرجەم یاریزانانی ھەرێمی کوردستان ، لە تەمەنی ڕێگەپێدراو ئازادن لەھەر یانەیەک یاری بکەن .
٤- ئاگاداری سەرجەم سەرپەرشتیار و ناوبژیوانان دەکەینەوە ، کە لە ماوەی دوو ڕۆژ لەسەریان پێویستە ڕاپۆرتی یاری بگەیەننە دەستی ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ھەرکەسەو لە شاری خۆی ، لە ھەمان کاتدا لە ڕێگەی ( واتساپ )بگاتە سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
٥- ڕاسپاردنی سکرتێری یەکێتی تۆپی پێ بە ئامادەکردنی لیستی ناوی کەمتەرخەمەکان لە سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانان کە ڕاپۆرتەکانیان دواخستووە .
٦- سزادانی ئەو سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانەی کە ڕاپۆرتیان دواخستووە .
٧- بۆ ھیچ کەسێک نیە لە خێزانی تۆپی پێ ( سەرپەرشتیاران ، ڕاھێنەران ، ناوبژیوانان ، یاریزانان ، ئەندامانی یانەکان )، ھیچ لێدوان و وتە و ڕاوبۆچوونی نابەجێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەرببڕێ ، بە پێچەوانەوە توندتریین سزا دەدرێت .
ھەر کەسێکیش ھەر شتێکی ھەیە دەتوانێ سەردانی بارەگای یەکێتی تۆپی پێ بکات و ڕاوبۆچوونی خۆی دەرببڕێت و گوێی لێدەگیرێت .
٨- دانانی لێژنەی گرێبەست بۆ ڕێکخستنی گرێبەستی یاریزانان .
٩- ھەر یانەیەک گرێبەست لەگەڵ یاریزانان ئەنجام نەدات ، ئەم یاریزانە لە کۆتایی وەرز ئازادە .
١٠- ھەر گرێبەستێک لە دادنووس ئەنجامنەدرابێت ، لەلای یەکێتی تۆپی پێ باوەڕپێکراو نیە .
١١- ئاگاداری بۆ سەرجەم یانەکان ، پێویستە یاریگا بەباشترین شێوە ئامادە بکرێت ، لە ھێلکاری یاریگا و ژووری میوان و ژووری ناوبژیوانان ، بە پێچەوانەوە یەکێتی تۆپی پێ سەرپشکە لە گواستنەوەی یاریەکان .
١٢- ڕاگرتنی سەرپەرشتیاری یانەی سەرچنار ( عەبدولخالق شەریف ) بۆ دوو یاری و سزادانی بە بڕی ( 500,000 ) پێنج سەد ھەزار دینار .
١٣- ڕاگرتنی ( حەسەن محەمەد ) لە یانەی برایەتی و ھەروەھا لەگەڵ بڕی سزای ( 250,000 ) ھەزار دینار .
١٤- ڕاگرتنی یاریزان ( سالار عومەر ) ژمارە ( 18 ) لە یانەی خەڵاتی پێنجوین بۆ ( 3 ) یاری ، سزاکە بۆ ساڵی داھاتوو کاری پێدەکرێت .
١٥- لەگەڵ دەستخۆشی لە جەماوەری یانەی چوارقوڕنە ، ھیوادارین دەستەی کارگێڕی یانەی چوارقوڕنە کۆنتڕۆڵی جەماوەرەکەی بکات .
١٦- یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆیەکەمجار جامی سوپەری ھەرێم ، بە بەشداری تیپەکانی خاوەن پلەی یەکەم تاوەکو چوارەم لە تیپەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایاب .