وەرزش

ئەنچیلۆتی داوای یاریزانێکی یانەی ناپۆلی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنچیلۆتی داوای یاریزانێکی یانەی ناپۆلی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر

کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و راهێنەری نوێی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی داوای یاریزانێکی یابەی ناپۆلی ئیتالی دەکات.

پێگەی شیرنگیتو ئەوەی ئاشکراکردووە :کارلۆ ئەنچیلۆتی داوای لە یانەی شاهانە کردووە کە یاریزانی یانەی ناپۆلی (فابیان رویز) پەلکێش بکەن.

ئەنچیلۆتی لە رابردوودا بۆ ماوەی یەک وەرز و نیو لە یانەی ناپۆلی راهێنەری فابیان رویز بووە.

فابیان رویز تەمەنی 25 ساڵە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ناپۆلی لە ساڵی 2023 دا کۆتایی دێت.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی وەرگرت و بۆندەکەشی بۆ ماوەی سێ ساڵە.

فابیان رویز