وەرزش

داهاتووی دیمبلی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرە و کوێ دەچێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتووی دیمبلی لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرە و کوێ دەچێت؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

رۆژنامەکانی ئیسپانیا لە بڵاوکراوەکانی ئەمڕۆیاندا باس لە داهاتووی عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەکەن.

عوسمان دیمبلی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواو دەبێت.

رۆژنامەی سپۆرت ئەوەی ئاشکراکردووە :یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆندی عوسمان دیمبلی نوێ بکاتەوە و بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە.

هەمان رۆژنامە ئەوەشی درکاندووە :بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بە نیازن هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی عوسمان دیمبلی دابنیشن و بۆندێکی پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی لە یانەکە درێژە بە یاریکردن بدات.