وەرزش

نیمار پەیامێک ئاڕاستەی میسی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


نیمار پەیامێک ئاڕاستەی میسی دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ئەستێرەی بەرازیلی و یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی پەیامێکی ئاڕاستەی لیونیل میسی ئەرژەنتینی کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی کۆپا ئەمریکا.

لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرژەنتین رووبەڕووی یەکتربوونەوە.

ئەرژەنتین توانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام سەرکەوتن تۆمار بکات، دیماریا تاکە گۆڵی سەرکەوتنی تۆمارکرد.

لیونیل میسی لەو پاڵەوانێتیەدا بە باشترین یاریزان و هەروەها گۆڵکار دەست نیشانکرا، جگە لەوەش خەونی لە مێژینەی میسی بەدیهات کە نەیتوانی بوو هیچ نازناوێک لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ بەرزبکاتەوە.

نیماری بەرازیلی کە پەیوەندییەکی بەهێزی هاوڕێیەتی لەگەڵ میسیدا هەیە، لە پێگەی ئینستاگرامی تایبەت بەخۆی پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو یاریزانە کرد.

نیمار دەڵێت: لە یاری تۆپی پێدا سەرکەوتن و شکست هەیە، بەڵام تۆپی پێ سات بە سات چاوەڕێ دەکات.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا نیمار باس لەوە دەکات کە لەگەڵ میسی بەردەوام پەیوەندیم هەیە و جگە لەوەش ئەو برا و هاوڕێمە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا نیمار پیرۆزبایی بردنەوەی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا لە میسی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن