وەرزش
لە خولی فەرەنسیەوە داوای کۆتینیهۆ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
یانەی مارسیلیای فەرەنسی داوای کۆتینهۆی بەرازیلی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەکات.
کۆتینیهۆ لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە داهاتووی روون نیە، چونکە ئەو یاریزانە نایەوێت مووچەکەی کەم بکاتەوە و هەروەها کۆمانی راهێنەریش پشت بە تواناکانی نابەستێت.
رۆژنامەی لیکیبی فەرەنسی ئەوەی ئاشکراکردووە :یانەی مارسیلیای فەرەنسی دەیەوێت کۆتینهیۆ پەلکێش بکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە داواکارییەکانی ئەو یاریزانە جێبەجێ بکات.
هەمان رۆژنامە ئەوەشی درکاندووە :بەرپرسانی یانەی مارسیلیا ئامادەییان پیشانداوە بۆ گفتو و گۆکردن لەگەڵ ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە گواستنەوەی کۆتینیهۆی بەرازیلی.
کۆتینهۆ لە یانەی لیڤەرپوڵەوە رووی لە یانەی بەرشەلۆنە کرد، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستی خۆی بە باشی پێشکەش بکات و ببێتە جێگەی سەرنجی راهێنەرانی یانەکەی.