وەرزش
زانێتی چی بە میسی وت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
خافیر زانێتی ئەرژەنتینی و جێگری سەرۆکی یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالی ستایشی لیونیل میسی دەکات بەهۆی بەدەستهێنانی نازناوی کۆپا ئەمریکا.
زانێتی بۆ رۆژنامەی ئۆلێی ئەرژەنتینی دەڵێت :من هیچ جیاوازییەک لە یاریکردنی میسی لە رابردوو و ئێستادا نابینم، چونکە ئەو هەمیشە لە باش بووندایە و ئێمە چێژی لێ وەردەگرین، بۆیە لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا هەموومان بینیمان.
زانێتی ئەوەشی نەشاردەوە کە میسی و دیماریا لەسەرەتای پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا خۆیان زۆر ماندوو کرد و دەیانویست هەموو شتێک بۆ ئەرژەنتین بکەن.
زانێتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا نەیشاردەوە کە سکالۆنی راهێنەر توانی پێکهاتەیەکی باش دروست بکات، کە هەرچەندە لە کات و ساتێکی سەخت ئەو ئەرکەی وەرگرت.
لە کۆتایی قسەکانیدا خافیر زانێتی ئەوەی خستەڕوو :ئەرژەنتین لە یاری کۆتاییدا زۆر بەباشی یارییان کرد و توانیان لە هێڵی ناوەندا ئامانجەکان بپێکن، بۆیە شایستەی بردنەوەی نازناوەکە بوون.