وەرزش

رامۆس لەسەر چوونی میسی بۆ پاریس سانجێرمان هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


رامۆس لەسەر چوونی میسی بۆ پاریس سانجێرمان هاتە دەنگ
مەودا میدیا- سەباح خضر 

سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی و یاریزانی نوێی یانەی پاریس سانجێرمان فەڕەنسی لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەو دەنگۆیانە دەکات کە دەڵێت میسی روو لە یانە فەڕەنسیەکە دەکات.

رامۆس لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەوە ئاشکرا دەکات کە میسی یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، بەڵام ئەو پشت بە من نابەستێت.

رامۆس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوە دەخاتەڕوو کە ماوەی شەش بۆ حەوت ساڵە من و میسی رکابەری یەکتربووین، بەڵام هەمیشە دۆستایەتی و هاوڕێیەتی لە نێوانماندا هەبووە.

ئەو بەرگریکارە ئەوەشی نەشاردەوە کە هەموو یانەیەک ئارەزوو دەکات کە یاریزانێکی وەکو لیونیل میسی یاری بۆ بکات، چونکە بەردەوام ئەو جۆرە ئەستێرانە دەدرەوشێنەوە، بۆیە خۆی دەتوانێت بڕیار لە داهاتووی بدات نەک من.

میسی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا توانی نازناوی کۆپا ئەمریکا بۆ ئەرژەنتین بەدەست بهینێت و بەوەش خەونە گەورەکەی هاتەدی.

لیونیل میسی لە ئێستادا بۆندەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە تەواو بووە و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو یاریزانە خۆی یەکلایی بکاتەوە.

رامۆس و میسی
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد