وەرزش
رامۆس بانگهێشتی لیونیل میسی دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
سیرجیو رامۆسی ئیسپانی و یاریزانی نوێی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی داوا لە لیونیل میسی دەکات کە پەیوەندی بە یانەکەوەیەوە بکات.
رامۆس بۆ ماوەی 16 وەرز لە یانەی ریاڵ مەدرید یاری کرد، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا ئەو یانەیەی بە جێهێشت و رووی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی کرد.
لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ رۆژنامەی تی ئن تی سپۆرتس رامۆس دەڵێت :لە پاریس سانجێرمان یاریزانی زۆر باشی تێدایە، بەڵام میسی یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان بۆیە ئارەزوو دەکەم کە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە بکات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رامۆس ئەوەش ئاشکرا دەکات کە پەیوەندییەکی پتەو و بەهێزم لەگەڵ نیماردا هەیە و بەردەوام بیرو و بۆچونمان ئاڵوگۆڕ کردووە.
لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا رامۆسی بەرگریکار ئەوە دەخاتەڕوو :بۆ ماوەیەکی زۆر من رکابەرم لەگەڵ میسی لە خولی ئیسپانی، بەڵام پەیوەندییەکی باشم لەگەڵیدا هەبووە، بۆیە هیوادارم لە یانەکەم بیبینم.