وەرزش

ریڤاڵدۆ چۆن باسی محمد سەلاح دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریڤاڵدۆ چۆن باسی محمد سەلاح دەکات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

ریڤاڵدۆی ئەستێرەی بەرازیلی باس لە تواناکانی محمد سەلاحی میسری و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی دەکات لەم وەرزەدا.

ریڤاڵدۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لیڤەرپوڵ ئیکوی بەریتانی ئەوەی ئاشکراکردووە محمد سەلاح لەم وەرزەدا ئاستێکی باش و جوانی پێشکەش کردووە بە تایبەتی ئەو گۆڵە سەرنج راکێشەی کە بەرانبەر بە یانەی مانچستەر سیتی تۆماری کرد.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانید ریڤاڵدۆ نایشارێتەوە کە لە ئێستادا محمد سەلاح یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، چونکە توانیویەتی لە خولی ئینگلیزی و لە چامپیونسلیگدا ئاستی سەرنج راکێش پێشکەش بکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا لیستێکی دزە پێکراوی بڵاوکرایەوە کە پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی، لە نێو ئەو لیستەدا محمد سەڵاحی میسری تێدایە.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد