کوردستانی

زیاتر لە هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 46 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووەتەوە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە " لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا هەزار و 46 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە و سێ کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و هەروەها 111 تووشبووش چاکبوونەتەوە".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan