کوردستانی

وەزارەتی دارایی: 200 ملیارەکەی بەغدا گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی: 200 ملیارەکەی بەغدا گەیشت
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی عیراق بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی بەغدا بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان".
 
پێشتریش جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو "هەرکاتێک بەغدا 200 ملیار دینارەکە بنێرێت، دابەشکردنی مووچە خێرا دەکرێت و ئەو وەزارەتانەی کە ماون، مووچە وەردەگرن".
 
ئەم 200 ملیار دینارە، بۆ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە بۆ مانگی 12ی ساڵی 2021.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب