وەرزش
یانەیەک سوود لە قەیرانی دیمبلی و بەرشەلۆنە وەردەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
بەرپرسانی چێڵسی بەنیازن دەستوەردان لەو قەیرانەی ئێستا لەنێوان یانەی بەرشلۆنە و ئەستێرەی فەرەنسی عوسمان دیمبێلی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکە ئەنجام بدەن.
دیمبێلی پێشنیاری نوێبوونەوەی بارسای رەتکردەوە و بەرپرسانی بەرشەلۆنەش وەڵامیان دایەوە کە ئەو یاریزانە دەبێت دەستبەجێ لە کاتی مێرکاتۆی زستانی ئێستادا یانەکە جێبهێڵێت.
بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، چێڵسی لەم مانگەدا پێشنیارێکی تەنیا 4 ملیۆن یۆرۆ بۆ خزمەتگوزارییەکانی دیمبێلی ئامادە دەکات.
سپۆرت روونی کردۆتەوە کە بەرشلۆنە زۆر بەخێرهاتنی ئۆفەرەکەی چێڵسی دەکات هەرچەندە بڕی تەنیا 4 ملیۆن یۆرۆیە.
دیمبێل پێشتر لە وەرزی 2016-2016 لەگەڵ تۆماس تۆخێلی بەڕێوەبەری یانەی چێڵسی لە بوروسیا دۆرتمۆند کاری کردووە و 49 یاری کردووە و 10 گۆڵی تۆمارکردووە و 21 ئەسیستیشی ئەنجامداوە.