وەرزش
کریستیانۆ: رێگای مان یونایتد پڕە لە کۆسپ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
کریستیانۆ ۆناڵدۆی یاریزانی یانەی مانچستەریۆنایتد خۆشحاڵی خۆی بەو سەرکەوتنی تیمەکەی پیشاندا، کاتێک توانیان لە یانەی وێست هام ببەنەوە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لەو یارییەی کە لە ئۆڵد ترافۆرد میوانداری کرد لەهەفتەی 23ی پریمەرلیگدا.
مارکۆس ڕەشفۆرد لە سێیەم خولەکی کاتی وەستاندا سەرکەوتنی یونایتدی تۆمار کرد، دوای ئەوەی کە ئێدینسۆن کاڤانی لە ناوچەی 6 یاردە هاوکاریکرد.
رۆناڵدۆ لەسەر هەژماری خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی : سەرکەوتنێکی گرنگی تر پێش ئەوەی پریمەرلیگ بوەستێت و هەنگاوێکی دیکە بۆ ئامانجەکانمان.
کریستیانۆ لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەیدا ئەوەشی خستۆتەڕوو: کە رێگاکە سەختە و پڕە لە بەربەست، بەڵام پێکەوە وەستاوین و بەسەختی کار دەکەین بۆ ئەوەی پشتیوانمان هەست بە شانازی بکەن و دڵخۆشین.
مانچستەر یونایتد خاوەنی 38خاڵە و لە پلەی چوارەمی پریمەرلیگ دێت، بەڵام یانەی ویستهام خاوەنی 37خاڵە و لە پلەی پێنجەم دێت.