وەرزش

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد
مەودا میدیا- سەباح خضر 

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیار و راسپاردەی نوێی دەرکرد.

شەممە (22-1-2022) بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد.

1-سەبارەت بەرووداوەکانی یاری نێوان ( خانەقین - بابان )، 
بە هۆی دووبارەبوونەوەی رووداوەکان بۆ چەندین جار لە شاری خانەقین بڕیار درا بە :
- گواستنەوەی (3) یاری داهاتووی یانەی خانەقین بۆ دەرەوەی یاریگای خۆی بۆ شاری کەلار.
- سزای دارایی بە بڕی (1,000,000) یەک ملیۆن دینار بۆ قەرەبوو کردنەوەی یانەی بابان.
2- دوورخستنەوەی سەرپەرشتیار و ناوبژیوانانی یاری نێوان ( دهۆک - هەندرێن ) لە جامی هەرێمی کوردستان لە ئەرکی سەرپەرشتیاری و ناوبژیوانی.
3- دورخستنەوەی ( ئومێد رحیم ) لە سەرپەرشتیاری یانەی خەڵاتی پێنجوێن  تا کۆتایی قۆناغی یەکەم .
- سزای دارایی بە بڕی (750,000) حەوت سەد و بەنجا هەزار دینار، بە هۆی ناڕەزایی و گوتەی ناشیرن.
-ئاگادار کردنەوەی ناوبراو بە ئەنجامنەدانی ئەم رەفتارانە بە پێچەوانەوە سزای توندتر دەدرێت.
4- بۆ سەرجەم یانەکان پێویستە شوێنی شیاو بۆ دەزگاکانی راگەیاندن و شوێنی ئەنجامدانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی دابین بکەن.
5-سەرجەم سەرپەرشتیاران ئاگادار دەکەینەوە هیچ کەس بۆی نیە لە نێو یاریگا ئامادە بێت جگە لە هەڵگرانی باجی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان.
6-ئاگادارکردنەوەی راهێنەری یانەی سەیدسادق ( رەمزی ساڵح) بە کۆنترۆل کردنی خۆی و رەفتارەکانی بە پێچەوانەوە توشی سزا دەبێتەوە.
7- سەبارەت بە پەڵپی یانەی خەڵاتی پێنجوێن لە یاری بەرامبەر یانەی پیرەمەگرون لەسەر یاریزان ( رەوا عبدالرزاق ) بڕیاردرا بە :
-هەژمارکردنی ئەنجامی یاری بە (3-0 ) لە بەرژەوەندی یانەی خەڵاتی پێنجوێن، چونکە یانەی پیرەمەگرون بە گوێرەی رێنمایەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان (کشوفات) ی پێشکەش نەکردووە. 
8-سەبارەت بە پەڵپی یانەی کۆیە لە یاری بەرامبەر یانەی هەڵەبجە بریاردرا بە : 
- هەژمارکردنی ئەنجامی یاری بە (3-0 ) لە بەرژەوەندی یانەی کۆیە.
- یاریزان ( سەرمەد رؤوف ) دەستبەرداری لە یانەی خەڵاتی پێنجوێن وەر نەگرتووە.
9- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نابژیوانان لە رۆژی شەممە 29-1-2022 لە شاری هەولێر  . 
10- ئەنجامدانی چاڵاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئەم هەفتەیە بەم شێوەی دەبێت : 

- رۆژی  سێ شەممە 25_1_2022 : یارییەکانی خولی پلە یەک بەڕێوەدەچێت  .
- رۆژی چوار شەممە 26_1_2022 : یارییەکانی خولی نایاب بەڕێوەدەچێت  .
- رۆژی هەینی 28_1_2022 : یارییەکانی خولی فوتساڵی ئافرەتان بەڕێوە دەچێت  . 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە