وەرزش
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان جیاواز دەردەکەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوێنی لە یاریگایەکی شارۆچکەی سۆران بڕی 25000 هەزار دینار لە فرۆشیارێک وەردەگیرێت کە کاری فرۆشتنی شیرینی دەکات بەمەبەستی چوونە ژوورەوەی بۆ ناو یاریگاکە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکان کاردانەوەی لێبکەوێتەوە و سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانیش نیگەرانی خۆی دەربڕی لەو کارەی بەرمبەر ئەو فرۆشیارە کراوە.
سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینم کە کارێکی وا بەرامبەر ئەو فرۆشیارە کراوە زۆر نیگەرانبوون، چونکە دەزانم ئەو فرۆشیارە هەندەرێکی سەرسەختی یارییەکانی تۆپێی کوردستانە و هاوکات لە تەنیشت ئەوەشدا کاسبی خۆی دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد "بۆیە بڕیارمدا کە هاوکاری ئەو فرۆشیارە بکەم بە بڕی 500 هەزار دینار، لەبەر ئەوەی دەزانم لە ئێستادا باری دارایی باش نییە".