وەرزش
لیڤاندۆڤسکی یانەکەی ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
هێرشبەری پۆڵەندی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی رۆشتنی لە بایرن میونخ نزیکدەبێتەوە دوای هەشت ساڵ یاریکردن لە ئەلیانز ئارینا.
ئەو یاریزانە پۆڵەندیە تا هاوینی 2023 لەگەڵ یانەکەی ئەڵمانیادا گرێبەستی هەیە، بەڵام پێدەچێت لەکۆتایی وەرزەکەدا بۆ یەکێک لەیانە بەهێزەکانی ئەوروپا بڕوات.
رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئەلمانیا سەرسوڕمانی خۆی سەبارەت بەئایندەی لیڤاندۆڤسکی ڕایگەیاند کە ئەو یاریزانە 33 ساڵەیە بەڕێوەبەری یانەی باڤاری ئاگادارکردۆتەوە کە مەبەستیەتی گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.
ئەو ئاماژەی بەخواستی باشترین یاریزانی جیهان کرد بۆ گرتنەبەری تەحەدایەکی نوێ لەدەرەوەی بایرن میونخ دوای چەندین ساڵ لەو ماوەیەدا هەموو دەستکەوتێکی گونجاوی بەدەست هێنا بەدرێسی پاڵەوانیەتی بۆندسلیگا.
هەمان رۆژنامە ئەوەشی درکاندووە کە پێدەچێت نزیکترین یانە بۆ گواستنەوەی لیڤاندۆڤسکی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بێت.