وەرزش
کارلۆ ئەنچیلۆتی چی بە مباپێ دەڵێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە بڕیاری کۆتایی کلیان مباپی و هەروەها یاری کۆتایی چامپیونسلیگ دەکات.
ئەنچیلۆتی دەڵێت: من رێز لە بڕیاری کلیان مباپی دەگرم، چونکە ئەو ئازادە و خۆی بڕیاری خۆی دەدات.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەنچیلۆتی باسی لە یاری کۆتایی چامپیونسیلگ و پێکهاتەی یانەکەی کرد.
ئەو راهێنەرەی یانەی شاهانە ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە پێکهاتەکەی زۆر بەباشی ئامادەیە، تەنها یاریزان مارسیلۆ نەبێت کە کێشەیەکی بچووکی هەیە.
ئەنچیلۆتی دڵنیاییش دەدات لەوەی ئالابا هیچ کێشەیەکی نیە و بەباشی ئامادەیە، هەروەها رەنگە رۆدریگۆ لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت لە یاری کۆتایی چامپیونسلیگ.
رۆژی شەممەی داهاتوو یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ئەم وەرزە لە نێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەبچێت.