وەرزش

لیڤەرپوڵ یاریزانێکی ریال مەدریدی دەوێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیڤەرپوڵ یاریزانێکی ریال مەدریدی دەوێت
مەودا میدیا- سەباح خضر

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی، رۆژی شەممە لیڤەرپول لەگەڵ ئەستێرەیەکی ریال مەدرید چووە کێبڕکێی گواستنەوەی.

گرێبەستەکەی مارکۆ ئەسێنسیۆی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایی وەرزی داهاتوو بەسەر دەچێت و هێشتا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر نوێکردنەوە نییە.

هەرچەندە ئەسێنسیۆ وەرزی رابردوو بە شێوەیەکی سەرەکی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید دەستی پێکرد ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.

بەپێی رۆژنامەی ئاس، یانەی لیڤەرپول ئامادەکاری دەکات بۆ رکابەریکردنی یانەی مانچستەر یونایتد لە گواستنەوەی ئەسێنسیۆی تەمەن 26 ساڵ لەم هاوینەدا. 

هەمان رۆژنامە ئەوەشی راگەیاندووە: ئەسێنسیۆ بەدوای دڵنیاییدا دەگەڕێت سەبارەت بەبەشدارریکردنی بەشێوەیەکی سەرەکی لە وەرزی نوێدا.

یۆرگن کلۆپ بەڕێوەبەری یانەی لیڤەرپول بەردەوام لەهەوڵدایە بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەی، چونکە سادیۆ مانی نزیک دەبێتەوە لە رۆیشتن بۆ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.










Qaiwan
Qaiwan