وەرزش

مانی گەیشتە ئەڵمانیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانی گەیشتە ئەڵمانیا
مەودا میدیا- سەباح خضر

ئەستێرەی سێنیگالی سادیۆ مانی بەیانی رۆژی سێشەممە گەیشتە میونخ و لە ئامادەکاریدایە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی بایرن میونشن لە وەرزی هاویندا.

گرێبەستەکەی مانی لەگەڵ لیڤەرپول لە هاوینی 2023 بەسەر دەچێت، بەڵام ئەستێرەی سێنیگالی دەیەوێت وەرزی داهاتوو وەرزێکی نوێ بێت بۆ کاروانی وەرزشی.

پەیامنێری سکای سپۆرت فلۆریان بلیتزنبێرگ ڤیدیۆیەکی فڕۆکەی مانی بڵاوکردەوە کە گەیشتە فڕۆکەخانەی میونخی ئەڵمانی.


چەندین راپۆرت رایانگەیاند کە مانی ئەمڕۆ سێشەممە تاقیکردنەوەیەکی پزیشکی لە بایرن میونخ ئەنجام دەدات، هاوکات  لە رۆژی چوارشەممەش لە ئەلیانز ئارینا رێککەوتنەکە دەکرێت.

رێککەوتنەکە بۆ رۆشتنی هێرشبەری رۆبێرت لیواندۆسکی لە بایرن میونخ دێت، دوای ئەوەی بە فەرمی داوای مۆڵەتی جێهێشتنی یانەکەی کرد ساڵێک پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی.
Qaiwan
Qaiwan