وەرزش

ریال مەدرید دواین هەل بە هازارد دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ریال مەدرید دواین هەل بە هازارد دەدات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ، ریاڵ مەدرید دوایین چانسی داوە بە ئیدین هازارد ئەستێرەی بەلجیکی بۆ ئەوەی لەوەرزی داهاتوودا متمانە بەدەست بهێنێتەوە.

هازارد لە هاوینی ساڵی 2019 لە یانەی چێڵسیەوە بە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ هاتە یانەی شاهانە، بەڵام نەیتوانیوە بەشێوەیەکی باش ئاستی راستەقینەی خۆی دەربخات.

بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی 1 ی ئەڵمانیا وەرزی نوێ دەبێتە دوایین هەلی هازارد لە سانتیاگۆ بێرنابێو دوای سێ وەرزی نائومێدکەر و  دابەزینی ئاستی تەکنیکی.

کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری تیمی شاهانە لەوانەیە پشت بە یاریزانێکی دیکە ببەستێت، بە تایبەتی لەگەڵ دووانەی بەرازیلی، ڤینیسیوس جونیۆر و ڕۆدریگۆ، شوێنی خۆیان بەباشی دۆزیوەتەوە لەیاریگادا.

ئەستێرەی پێشووی چێڵسی تا هاوینی 2024 لەگەڵ یانەی ریال مەدرید گرێبەستی هەیە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە