وەرزش
ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید گریزمان ده‌كاته قوربانیی بۆ كریستیانۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا – هێمن عوسمان
یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید، ئه‌نتوان گریزمانى فه‌ڕه‌نسى و هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى ده‌كاته قوربانیی له پێناو گواستنه‌وه‌ى كریستیانۆ رۆناڵدۆ.
به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " تایمز"ى به‌ریتانى، له ئێستادا ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید ناتوانێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كریستیانۆ بكات، به‌هۆى زۆرى موچه‌ى یاریزانه‌كانى، هه‌ربۆیه بیرى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه له‌زووترین كاتدا ئه‌نتوان گریزمان بفرۆشێت و به‌و بڕه پاره‌یه موشه‌كه‌كه‌ى مادێرا بگوازێته‌وه وان‌دا میترۆپۆلیتانۆ.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسى نایه‌وێت ئه‌ستێره‌ى زیاتر له یانه‌كه‌یدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵاوسان دروست نه‌بێت، له‌لایه‌كى تره‌وه خواستى دۆن به‌شداریكردنه له چامپیۆنس لیگ، هه‌ربۆیه له ئێستادا یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ ده‌توانن سه‌ركه‌وتووبن له گواستنه‌وه‌ى كریستیانۆدا.
رۆناڵدۆ له وه‌رزى 2021 – 2022 له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان 38 یارى به درێسى مان یونایتده‌وه ئه‌نجامداوه و 24 گۆڵ و 3 ئه‌سیستى تۆماركردووه.