وەرزش

ئەنچیلۆت دوای یاری کلاسیکۆ چی ووت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنچیلۆت دوای یاری کلاسیکۆ چی ووت؟
مەودا میدیا- سەباح خضر 

لە وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لە یاری کلاسیکۆی ئامادەکاریدا، هەردوو یانەی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە رووبەڕووی یەکتربوونەوە.

ریال مەدرید لەو یارییەدا تووشی شکست بوو بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام، تاکە گۆڵی یارییەکەش یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە رافینیا تۆماریکرد.

دوای یارییەکەش کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا بەم شێوەیە باسی یاری کلاسیکۆی کرد.

ئەنچیلۆتی: کەریم بەنزیما هێرشبەری بەهێزە و شوێنگرەوەی نیە لە جیهاندا.

ئەنچیلۆتی: یاری کلاسیکۆ یارییەکی باش بوو، ئێمە توانیمان ئاستێکی باش نیشان بدەین بە تایبەتی لە تایمی یەکەمدا.

ئەنچیلۆتی: هەندێک کێشەمان هەبوو لە شێوازی یاریکردن، بەڵام ئەوانەش چارەسەر دەکەین و دەتوانین بە باشی ئامادەبین.

ئەنچیلۆتی: هێڵی بەرگریمان زۆرباشە و هەوڵ دەدەین باشتری بکەین.

ئەنچیلۆتی: ئێمە زۆر یاریزانمان هەیە و لیستەکەش لە وەرزی رابردوو باشترە، یەکەی مەشقکردنەکە پەرەی سەندووە.

ئەنچیلۆتی لەسەر هازاردیش ووتی: ئەو دەتوانێت لە زیاتر لە یەک پلە یاری بکات، هەروەها خۆی لەگەڵ پێگەی هێرشبەرێکی گاڵتەجاڕەدا گونجاندووە، بەڵام پێویستی بە کات هەیە بۆ گەیشتن بە باشترینی خۆی

دەربارەی پێگەی خۆی دەربارەی مانەوەی مارکۆ ئەسێنسیۆ و دانی سبایۆسی ئیسپانی، راهێنەری میرینگی وەڵامی دایەوە و وتی: ئامادەبوونیان بێزارم ناکات، بەڵام پێشبڕکێکە بەهێزترینە، کارێکی باش دەکەن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد