وەرزش
چاڤی: میسی شایەنی چانسی دووەمە لە بەرشەلۆنە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
چاڤی هێرناندێز بەڕێوەبەری بەرشلۆنە تەئکیدیکردەوە کە هیوادارە هاوکاری پێشووی تیمەکەی و لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئێستای پاریس سەینت جێرماین بگەڕێتەوە ریزەکانی بلوگرانا.
چاڤی لە لێدوانەکانیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت گوتی: هیوادارم کاتی میسی لە بەرشلۆنە تەواو نەبێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا چاڤی دەڵێت: پێم وایە میسی شایەنی چانسی دووەمە، هیوادارم بگەڕێتەوە بۆ یانەکەمان.
ئەو راهێنەرە نەیشاردەوە ئەگەر پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا من میسیم دەوێت یان نا؟ وەڵامەکە بەڵێ.
وتیشی: گەڕانەوەی میسی بیرۆکەی داهاتووە بۆ تیمەکە، بەڵام بۆ ئەم وەرزە نا.
میسی هاوینی رابردوو بە پێی قەیرانی دارایی یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەیەکی بێ بەرامبەردا بۆ پاریس سەینت جێرماین رۆیشت دوای ئەوەی ئیدارەی بەرشلۆنە شکستی هێنا لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی.
گرێبەستەکەی میسی لەگەڵ یانەی پاریس لە هاوینی 2023 بەسەر دەچێت و راهێنەری ئێستای بەرشەلۆنە، چاڤی دەیەوێت پێش دەستپێکردنی وەرزی 2023-2024 بیگەڕێنێتەوە.