وەرزش

پۆچیتینیۆ: مباپێ پاریس سانجێرمان بەڕێوە نابات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆچیتینیۆ: مباپێ پاریس سانجێرمان بەڕێوە نابات
مەودا میدیا- سەباح خضر 

پۆچیتنیۆی راهێنەری پێشووی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئەوەی ئاشکراکرد: مباپێ یانەکەی بەڕێوە نابات، بەڵام ئەو باشترین ئەستێرەی ئەو یانەیە.

ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، بەڕێوەبەری پێشووی پاریس سەینت جێرماین ئەم هاوینە باسی رۆیشتنی لەو یانەیە کردووە.

پۆچیتینۆ لەو لێدوانەی ڕۆژنامەی موندۆ دۆیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پێموانییە کیلیان ئێمباپی پڕۆژەی نوێی یانەکە بێت، بەڵام ئەوە بەڕیوەبردن و سەرۆکەکەیە، ئەوان پێیان وابوو کە دەستپێکردنی پرۆژەیەکی نوێ لە یانەکە گونجاوترین پلانە لە ئێستادا.

ئەو راهێنەرە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند: پی ئێس جی هەموو شتێکی کردووە بۆ هێشتنەوەی کێلی و منیش لەگەڵیان هاوڕام، ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی تۆپی پێی جیهان.

پۆچیتنیۆ نەیشاردەوە و ئەوەی خستەڕوو: من ئارامم بەو هەلومەرجەی کە ئێمە تێیکەوتوین هەمووی درەنگ کۆتایی هات بە پی ئێس جی کە ڕۆژێک پێش ماوەی ئامادەکاری گرێبەستەکەمان شکاند لە نێوان 3 و 4ی تەموزدا و زەحمەتە بڕۆین بۆ یانەیەکی تر، چونکە هەموو پڕۆژەکان داخراون، بۆیە ئێستا دەبێت لەگەڵ هەلومەرجە تازەکاندا بگونجێم.

 راهێنەری پێشووی پاریس باسی لەوەشکردووە: لەمامەڵەکردن لەگەڵ ژووری پۆشاکی پڕ لەیاریزانانی لوتکە وەک مباپی و لیۆنێل میسی و نەیمار و سێرجیۆ رامۆس، بۆ من زۆر خۆش بوو. ئێمە هەمیشە قسە لەسەری دەکەین لەگەڵ ستافی راهێنەران. ئەوە دەرفەتێکی زۆر باش بوو بۆ ئەوەی ناوی زۆر هەبێت، زۆر ئەستێرە لە ژووری جل گۆڕیندا ئەمە یەکێک بوو لە ئەرێنیترین شت لە مێژووی وەرزشیمدا.

راهێنەرە ئەرژەنتییەکە لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: بۆ من میسی باشترینە لە جیهاندا، هیچ گومانێک لەوەدا نییەو ئاشکرایە هەروەها نەیماریش ئەویش یەکێکە لە باشترینەکان.
Qaiwan
Qaiwan