وەرزش
چاڤی هەڵوێستی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەباح خضر
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانی ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵوێستی راهێنەری بەرشلۆنە چاڤی هێرناندێزی لەسەر ڕۆیشتنی یەکێک لەیاریزانانی تیپەکە لە هاوینی ئەمساڵدا ئاشکراکرد.
بەپێی رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، چاڤی هیوادارە میرالم پیانیچ بەردەوام بێت لەریزەکانی بەرشلۆنە.
پیانیج سەرسامە بە چاڤی، دوای نمایشەکانی پێش وەرزی یاریزانەکە لە کامپی ئەمریکا.
هۆکاری پشت نەبەستن بە پیانیج لەکاتی یاری ڕیاڵ سۆسیداد سەرەڕای وەستاندنی سێرجیۆ بوسکێتس، ئامادەنەبوونی چاڤییە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لەسیستمەکەدا دروست بکات.
رۆژنامەکە دووپاتی کردەوە کە چاوەڕوان دەکرێت یاریدەدەرەکانی چاڤی لە دانیشتنەکانی راهێنانی ئەم دوای نیوەڕۆیەدا قسە لەگەڵ پیانیج بکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئامادەبوونی لە پلانەکانی ستافی راهێنەراندا.